چاویارنیوز _ سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق 841 ملیار دیناری خستۆتەسەر هەژماری بانگی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم بەبیانووی پشوو، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی دابەشنەکرد، ئەوەش هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی توڕەکردووە.
هاووڵاتیان و مووچەخۆران رەخنە لە حکومەت و کابینەی نۆ دەگرن و بە حکومەتێکی بێپلانی دەزانن.
دوای ئەوەی ماوەی 48 رۆژە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرت، بەڵام حکومەتی هەرێم رۆژێکیتری خستەسەر چاوەڕوانییەکانی فەرمانبەران و ئەمڕۆش مووچەی دابەشنەکرد.
هاووڵاتیان گلەیی ئەوەدەکەن، حکومەت دابەشکردنی مووچەی درێژکردۆتەوە تا رۆژی شەممەی داهاتوو، ئەمەش بێپلانی ککومەتە.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتی و مووچەخۆر هەمووی بێزارە لە حکومەت و سەرۆکەکەیی و وەزارەتی دارایی و بە دژایەتیکردنی هاووڵاتیان ناوی دەهێنن و دەڵێن: دەستی بەسەر مووچەدا گرتووە و دابەشی ناکات.
No Comment! Be the first one.