چاویارنیوز ـ شێخ ئەدهەم بارزانی: داهاتووی هەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک هەنگاو دەنێت و لە سەرەتای گۆڕانکاری زۆر نزیک بوونەتەوە.
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانى پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان و عێراق و بەتایبەت كوردستان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت بۆ هەموو لایەک و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری و پتەوبوونى زیاترى برایەتی .
بەداخەوە هاوڵاتیانی کوردستان لە کاتێکدا جەژن دەکەن کە دۆخی چەقبەستووی سیاسی باشوری کوردستان کاریگەری تەواوی لەسەر ژیان و گوزەرانیان دروست کردووەو هیچ دەرچەیەکیش نەماوەتەوە بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی کە بە ئینکاری سیاسی هاتۆتە ئاراوە.
بێگومان ئەمەش وایکردووە چارەنوسی داهاتووی هەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک هەنگاو بنێت و باشوری کوردستان لە سەرەتای گۆڕانکاری دایە وە زۆر نزیک بوونەتەوە .
لێرەشەوە پیرۆزبایی جەژن لە هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی تاراوگەو تەواوی میللەتەکمان و هەموو میللەتانی دراوسێ و موسڵمانانی جیهان دەکەم لە هەر جێگەیەک بن، وە داوای لێبوردن لە خەڵکە بە ئەمەک و دڵسۆزەکەی دەڤەری بارزان و خزمان دەکەم کە هەشت جەژنە دوورم لێیان و نەمتوانیووە لە ناویاندا جەژنە پیرۆزەیان لێ بکەم .
دوبارە جەژنتان پیرۆز بێت و هیوای سەرفیرازی و ئاسودەیی بۆ هەموو لایەک دەخوازم .
No Comment! Be the first one.