چاویارنیوز _ دوو پارلەمانتاری ژنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، بە رەسمیی لە دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتەکەیان تۆمارکردووە و یەکێک لە پارلەمانتارەکان دەڵێت: هەڕەشە و مەترسیی گەورە بۆ سەر ژیانی خۆی و مناڵەکەی هەیە.
دوای ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی کوردستان- عەلی حەمەساڵح رایگەیاندبوو: “هەر پارلەمانتارێکی رەوتەکە رای خۆی بگۆڕێت، کەرامەتی دەشکێنم”، هەردوو پارلەمانتاری ئەو فراکسیۆنە ‘سارا موحسین’ و ‘سازگار فەریق’ سکاڵایان دژی تۆمارکرد.
لە نوێترین پێشهاتیشدا، سازگار فەریق، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە.
ناوبراو، کە هاوسەری شەهیدێکی ١٧ـی شوباتە، لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: “لەو کاتەوەی بوومەتە ئەندامی پارلەمان، رووبەڕووی هەڕەشەیەکی زۆر و مەترسییەکی گەورە لەلایەن عەلی حەمەساڵحەوە بوومەتەوە.
دەشڵێت: “ئێستا وەک دایکی مناڵێکی بێباوک، ژیانم لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە و بەردەوام هەڕەشە لە خۆم و مناڵە بێباوکەکەم دەکات”.
No Comment! Be the first one.