چاویارنیوز _ مەسعود عەبدولقادر نووسەر و چاودێری سیاسیی کورد رایدەگەیەنێت، دەوڵەتانی دژە کورد ئیشیان لەسەر ئەوە کردووە کە کورد بەهیچ نەبێت و بەردەوامیشن لە هەوڵەکانیان لەو پێناوەدا.
وتیشی، پرسی پێشمەرگەش چونکە نەکراوەتە سیستماتیکی، خەریکە وایلێدێت بچووک بکرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، دەبوو لەهەرێمی کوردستان پێش عێراق کار لەسەر ئەوە بکرایە کە هێزی چەکدار هی هاووڵاتیان بێت، بەڵام نەکراوە تائێستا و حزبەکانیتر پێشمەرگە بەهێزی خۆیان نازانن و تەنها بە هی حزبی دەسەڵاتداری دەزانن.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەم سەردەمەدا کە تەکنەلۆژیای شەڕ گۆڕاوە، هێزی پێشمەرگە زۆر لەدواوەیە.
راشیگەیاندووە، تۆم باراک مەترسیدارەو بۆ گیانی کورد هاتووە.
دەبێت هێزی پێشمەرگە بەنیشتمانی بکرێت
نووسەرێکی کورد دەڵێت: هەرێم لە هەموو روویەکەوە نەک پێشنەکەوتووە بەڵکو پاشەکشێی کردووە و بۆ دواوە دێت، هێزی پێشمەرگەش دەبێت هێزی نیشتمانی بێت
No Comment! Be the first one.