چاویارنیوز _ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، دروستبوونی دەوڵەتی کوردی هیچ زیانێکی بۆ ئێران نیە، بەپێچەوانەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆمان و دەشڵێت: دەبێت سیاسەتمان لەبارەی کوردەکانەوە بگۆڕین. چونکە هاوپەیمانیی ئێران و کوردستان وادەکات دەسەڵاتی تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگرینەدەست و ئەمریکاش ئیتر ناوێرێ هێرشمان بکاتە سەر.
دەشڵێت: بۆ ئێران زۆرباشە ئەگەر رازی بێت بەدروستبوونی دەوڵەتی کوردی، چونكە ئەو دەوڵەتە هیچ زیانێکی بۆ ئێران نییە، بەڵكو قازانجی هەیە و بەبێ گومرگ دەگەینە سەر دەریا، دواتر لوبنان و سوریا لەبەردەمماندا دەبێت.
قالیباف ددەڵێت: چەندینجار لە پەرلەمان وتوومە “دەبێت سیاسەتمان لەبارەی کوردەکانەوە بگۆڕین. بمانەوێت یان نا دەبێت کورد بۆلای خۆمان رابکێشین”.
قالیباف جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە دوو شار دەدەینە کوردەکان لەبەرامبەردا هاوپەیمانیی سێ وڵات بەدەست دەهێنین سوریا، عێراق، تورکیا.
ئاشكراشی كردووە، کوردەکان ببن بە هاوپەیمان لەگەڵمان زۆر لەتورکیا باشتر دەبن بۆمان. ئەگەر یارمەتیان بدەین کوردستان دروست بکەن، لەبنەڕەتدا کوردستانی گەورە دەبێتە وڵاتی ئێرانی دووەم
No Comment! Be the first one.