چاویارنیوز _ ئەکرەم کەعبى ئەمیندارى گشتیی بزووتنەوەى نوجەبای سەربە گرووپەکانى مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق، هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا دەکات و دەڵێت، بەوردیی چاودێریى 30ی ئەیلوول دەکەین بۆ کشانەوەیان لە عێراق، ئەگەر ئەمریکا پابەندى کشانەوە نەبێت جەنگێکى یەکلاکەرەوەیان لەگەڵ دەکەین.
ئەمینداری گشتیی ئەو بزووتنەوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، رێگە بە ئەمریکا نادەن تەنانەت ئەگەر بە رووکەشى میدیاییش بێت سەرکەوتن لە عێراق بەدەستبهێنێت، تەنانەت ئەگەر کۆمارى ئیسلامیى ئێران واى لە ترەمپ کردبێت لە ترسا خۆى بشارێتەوە و هەڵبێت، عێراقیش واى لێدەکات بەمنزیکانە تووشى جەڵتە بێت.
هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت
ئەمیندارى گشتیی بزووتنەوەى نوجەبای سەربە گرووپەکانى مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق، هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا ددەکات و رایگەیاندووە، بەوردیى چاودێریى رۆژى 30ـى ئەیلوول دەیکەن بۆ کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق
No Comment! Be the first one.