چاویارنیوز _ لەبەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا حاکم ئەحمەد سەرۆکی دەستەی نەزانە و عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئامادەی بوون، عەلی حەمەساڵح بە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێمی گوت: لەسەر قسەی خۆم سورم و رۆژانە دۆسێی گەندەڵیتان دەدەمێ، بەڵام سەرۆکی دەستەکە هیچ وەڵامێکی بۆ ئەو پەیامە نەبوو کە بڵاویانکردۆتەوە و باسی پاداشت دەکەن بۆ کەسانێک کە گەندەڵی پیشانی دەستەکەیان بدات.
سەرۆکی دەستەکە نەیتوانی بۆچوونەکانی عەلی حەمەساڵح رەت بکاتەوە و رایگەیاند، عەلی حەمەساڵح نزیکەی 90 دۆسێی گەندەڵی داوەتە دادگا.
No Comment! Be the first one.