چاویارنیوز _ دوێنێ لەسلێمانی، بەسەرپەرشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و دادگای سلێمانی، دانا ئەحمەد مەجید بەڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان باڵی کوردساتهەڵبژێردرا، بەمەش چیتر یەک بزووتنەوەی گۆڕان و یەک ئاڵا و یەک رێکخەری هەیە.
بەهەڵبژاردنی دانای ئەحمەد مەجید بە رێکخەری بزووتنەوەکە، باڵێکی دیکەی گۆڕان کە پێیاندەوترێت باڵێ گردەکە و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری پێشووی گۆڕان رابەرایەتی دەکەن، هەڵبژاردنەکەیان رەتکردۆتەوە و قبوڵی ناکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی 2021وە، هەردوو باڵەکەی گۆڕان ناتوانن كێشەی رێكخەری بزووتنەوەكە چارەسەربكەن.
بزووتنەوەی گۆڕان، 17 ساڵ لەمەوبەر و لە 2009 دروستبوو، ئامانجی ئەکاتی بزووتنەوەکە بۆ ئەوەبوو كێشەی هاووڵاتیان چارەسەربكات و گەندەڵی نەهێڵێت و سیستمی حكومڕانی بگۆڕێت، بەڵام هەرزوو بزووتنەوەکە کەوتەناو قەیرانێکی سیاسی و رێکخەر و جەماوەرییەوە.
رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و باڵی گردەکە رەتیدەکەنەوە
بەپێی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان کە کۆمیسیۆن پەسەندی کردووە، چیتر یەک بزووتنەوەی گۆڕان و یەک ئاڵا و رێکخەری هەیە، بەڵام بەشێکیتریان ئەوە رەتدەکەنەوە
No Comment! Be the first one.