چاویارنیوز _ کاوە عەلی کەریم ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بەپێی هەندێک راپۆرت و شیکارییە بڵاوکراوەکان، نەوتی هەرێم لەلایەن کۆمپانیایەکی بازرگانییەوە دەفرۆشرێت کە راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم کۆمپانیایە بە گروپێکی کۆمپانیاکانەوە پەیوەندی هەیە و لە هەمان کاتدا، ئاماژە بە پەیوەندییەکانی بە هەندێک بەرپرسی باڵای هەرێم دەکات.
راشیگەیاندووە، ناوی کۆمپانیاکەش خۆی جێگەی سەرنجە؛ چونکە لە پێناسەکردنی کۆمپانیاکەدا باس لەوە کراوە کە بە سەرمایەی نزیکەی 1 ملیار دۆلار دەستی پێکردووە، کە بەراورد بە قەبارە و مێژووی کۆمپانیاکە پرسیارێکی گرنگ دروست دەکات.
باس لەوە دەکات، لەلایەکی ترەوە، جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەو زانیاری و لێدوانانەی بەرپرسانی حکومەت لەسەر نرخی فرۆشتن و داهاتی نەوتیان داوە، و ئەو ژمارانەی لە راپۆرتە شیکارییەکاندا دەبینرێن کە بەپشتبەستن بە زانیارییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ئامادە کراون. بەتایبەت راپۆرتی رێکخراوی روونبین شیکاری ووردی کردووە..
ئاماژە بەوە دەکات، ئەم جیاوازییە تەنها چەند ملیۆن دۆلارێک نییە؛ بە دەیان و سەدان ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا دەگات.
هەندێک لەو جیاوازییانە:
1 ـ جیاوازی لە بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت لە ڕوونکردنەوەکانی 25/6/2025دا باس لەوە دەکات کە:
280 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنین.
بەڵام بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەردەستن، بەرهەمی ڕۆژانە گەیشتووەتە:
299.705 هەزار بەرمیل. واتە جیاوازییەکە:
299.705 − 280 = 19.705 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
واتە نزیکەی 19,705 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لەنێوان دوو سەرچاوەکەدا جیاوازی هەیە،
ئەم 19,705 بەرمیلە ڕۆژانە لە کوێی حسابەکەدا هەیە؟
2 ـ جیاوازی لە پشکی کۆمپانیاکان
بەپێی لێدوانی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت:
100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا پشکی کۆمپانیاکانە.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان:
85 هەزار بەرمیل بووە.واتە:
100 − 85 = 15 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لەگەڵ جیاوازییەکەی بەرهەم، کۆی ئەو جیاوازییەی تا ئێستا پێمان دەگات:
19.705 + 15 = 34.705 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
واتە نزیکەی 35 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیار نییە.
3 ـ جیاوازی لە داهاتی مانگانە
بەپێی حساباتی ڕاوێژکاری بەڕێز، کۆی داهاتی مانگانە و پشکی حکومەت نزیکەی:
85 ملیۆن دۆلار بووە لە مانگێکدا.
بەڵام بەپێی ژمارەکانی ڕاپۆرتەکان، داهاتی مانگانە دەگاتە:
213.425 ملیۆن دۆلار.
واتە جیاوازییەکە:
213.425 − 85 = 128.425 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا.
<span;>ئەمە جیاوازییەکی زۆر گەورەیە !
4 ـ جیاوازی لە نرخی هەر بەرمیلێک
ئەگەر بەپێی حساباتی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بێت:
85 ملیۆن دۆلار ÷ 115 هەزار بەرمیل
بکەین، نرخی هەر بەرمیلێک دەبێتە نزیکەی:
24.65 دۆلار.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان، نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نزیکەی:
33.09 دۆلار بووە.
واتە جیاوازی:
33.09 − 24.65 = 8.44 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەگەر ئەم جیاوازییە بەسەر 115 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدادا حساب بکرێت، داهاتی جیاوازەکە دەکاتە 8.44 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک !
5 ـ نەوتی دابینکراو بۆ پاڵاوگەکان
بەپێی ووتەی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت، ڕۆژانە:
65 هەزار بەرمیل نەوت
دەدرێتە پاڵاوگەکان.
هەروەها باسی لەوە کرد، کە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت:
30% بۆ پاڵاوگەکان بۆ پاڵاوتن.
و
5% بۆ گواستنەوەی بۆ پاڵاوگەکان دەدرێت.
بەپێی ئەم حسابە، کۆی ئەوەی مانگانە دراوە بە پاڵاوگەکان نزیکەی:
29.75 ملیۆن دۆلار دەبێت.
واتە 1,950,000بەرمیل و 29.75 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا دراوە بە پاڵاوگەکان! و بەهایەکی زۆر گەورەی نەوت دەچێتە پاڵاوگەکان،
داهاتی کۆتایی پاڵاوتن چەندی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی حکومەت؟ (هیچ)!!!
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ئاماژەمان پێداوە، تەنها داهاتی بەرهەمەکانی پاڵاوتن، بە نرخەکانی:
بەنزین: 650 دینار بۆ لیتر
گازوایل: 400 دینار بۆ لیتر
نەوتی ڕەش: 150 دینار بۆ لیتر
نزیکەی:
70.6 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا
دەخاتەڕوو.
6 ـ داهاتی تری کۆمپانیای فرۆشیار
کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت تەنها بە فرۆشتنی نەوت نەوەستاوە، بەڵکو بەپێی ئەو بەڵگە و ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، داواکاری و فەرمانی تریشی هەیە کە بە بەرهەمە سوتەمەنییەکانەوە پەیوەندیدارن.
بەپێی ئەو زانیارییەی خراوەتەڕوو، لە سەرەتای ساڵی 2025دا داهاتی مانگانەی ئەم بەشە نزیکەی 5.9 ملیۆن دۆلاربووە؛ کە لەسەر حسابی حکومەت و هاوڵاتیانە.
هەروەها لە جیاوازی نرخی ئەو 115 هەزار بەرمیلەی ڕۆژانەدا، بەپێی حسابی ئاماژەپێکراو:
29.1 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا
جیاوازی هەیە.
واتە تەنها ئەم دوو بابەتە:
5.9 + 29.1 = 35 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا. بۆ کۆمپانیایەکی خۆماڵی هەڵتۆقیو ڕۆشتووە.
7-ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان نزیکەی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بووبێت، بە بڕی نزیکەی 299.7 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەهای نەوتی بەرهەمهاتوو دەگاتە نزیکەی:629 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا.
لە لایەنی داهاتەکەوە، ژمارە جیاوازەکان ئەمانەن:
نزیکەی 629 ملیۆن دۆلار بە نرخی بازاڕی جیهانی
نزیکەی 213.425 ملیۆن دۆلار بەپێی ڕاپۆرتەکان
نزیکەی 85 ملیۆن دۆلار بەپێی حساباتی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت
نزیکەی 70.6 ملیۆن دۆلار داهاتی پاڵاوتن بەپێی ڕاپۆرتەکان
لە هەمان کاتدا، بەپێی ئەو خشتە و ڕاپۆرتەی وەزارەتی دارایی کە باسی داهاتی حکومەت دەکات، داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی لە ساڵی 2024,2025 نەگەڕاوەتەوە و داهاتی تۆمارکراو سفر پیشان دەدرێت.
لە لایەکی تریشەوە، ئەگەر کۆمپانیایەکی خۆماڵی بەشێک لە زنجیرەی فرۆشتنی نەوتدا ڕۆڵی سەرەکی هەبێت، دەبێت بە شێوەیەکی تەواو خاوەندارێتی، پەیوەندییە داراییەکانی، گرێبەستەکان، نرخی کڕین و فرۆشتن، و کۆی قازانجەکەی بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕوون بکرێتەوە. بەلای کەمەوە، وەزارەتی دارایی کە داهاتی نەوت سفرە، ئایا باجی ساڵانەی لێ وەرەدەگرێت…؟
لە داهاتوودا، (بە پێی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکان و هەندێک دۆکۆمێنت،) وردەکاری زیاتر لەسەر کۆمپانیای فرۆشیاری نەوت، ناوی کۆمپانیاکە، سەر بە چ گروپی کۆمپانیاکانە، دەخەینەڕوو….
No Comment! Be the first one.