چاویارنیوز _ رێبوار کەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سەردانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کرد و پێشنیازی ئەوەمان بۆ کرد، ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی دەدرێتە هەرێم، لێیانوەربگیرێتەوە و لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت و حکومەتی عێراق بەنزین و نەوت بەنرخی عێراق بدات بە هاووڵاتیانی هەرێم.
وتیشی، ئەو بڕە نەوتەی کە حکومەتی عێراق دەیدات بە هەرێم و دەگوترێت 50 هەزار بەرمیل نەوتە، زیاترە و ئەوەندە نییە، بەڵام بۆیە حکومەتی عێراق قسە ناکات، چونکە سوودی هەندێک لایەنیتری تێدایە.
باس لەوە دەکات، بەسەرۆک وەزیرانی عێراقیان وتووە کە ژیان لە کوردستان نەماوە و بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان خراپە، سەرۆک وەزیرانیش بڕیاریداوە، ئەو دۆخە چاک بکرێت.
رەوتی هەڵوێست داوادەکات نەوتی پاڵپشتیکراو لە حکومەتی هەرێم وەربگیرێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە و پێشنیازێکیان داوەتێ تایبەت بە هەرێم
No Comment! Be the first one.