چاویارنیوز _ كامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT )ی ئەمریكی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: داگیرکاری لەلایەن سەربازانی سوپای تورکیا لەناو قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندا بەردەوامە، لە ماوەی پڕۆسەی ئاشتیشدا، بەقوڵایی (9) کیلۆمەتر لە گەلی پساغا لە زاخۆ خاکی نوێی داگیرکردووە.
باس لەوە دەکات، سوپای تورکیا (139) بنکە و بارەگای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە. لەماوەی پڕۆسەی ئاشتیدا تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانە، بە تۆڕێکی ڕێگاوبانی سەربازییەوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە. بۆ دروستکردنی ئەو ڕێگا سەربازییانە، دەیان هەزار دار بڕاونەتەوە و شاخ و چیا و زناری کوردستانیش تەقێندراونەتەوە.
لەو بارەیشەوە، نە حکومەتی هەرێم و نە پارتیش کە جێگە نفوزی خۆیەتی، هیچ هەڵوێستێکیان نییە بەرامبەر سوپای تورکیا.
No Comment! Be the first one.