چاویارنیوز – هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق، بارەگایەکی سەربازییان لە گوندی سیدا لە سنوری ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی هەیە. لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان یاخود بە جێهێنانی ئەرکەکانیاندا، لە بازگەیەکی سوپای تورکیا لە سنوری قەزای ئامێدی ڕادەگیرێن و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل و ناسنامەکانیان دەکرێت.
لە سایەی حکومڕانی پارتی، بازگەکەی سوپای تورکیا دەکەوێتە هاوینە هەواری ئاڤا مارک لە گەلی ڕێکان. هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقی، بۆ گەیشتن بە بارەگاکەیان دەبێت بە بازگەکەی سوپای تورکیادا تێپەڕببن. لە مانگی نیسانەوە، هەموو جارێک سەربازانی تورکیا پاسەوانانی سنور دەپشکنن و لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەنۆڕن و ناسنامەی پاسەوانەکان لای خۆیان تۆمار دەکەن، ئینجا ڕێگەیان پێدەدەن کە بچنە بارەگاکانی خۆیان.
بازگەکەی سوپای تورکیا لە سەیرانگای ئاڤا مارک، بە قوڵایی ١٩ کیلۆمەتر لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دایە. سەربازانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، بەتەواوی جڵەوی سەربازی ئەم ناوچەیان لەژێر دەستدایە
پارتی هەموو هاوکارییەکی سوپای تورکیا دەکات بۆ زیاتر داگیرکاریی لەسەر خاکی کوردستان.
No Comment! Be the first one.