چاویارنیوز _ ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتارى فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستا، فەرمانبەر و خانەنشین لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان بە تایبەت وەستاندنی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچە، سکاڵای یاساییان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە دژی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە.
تا ئێستا بەشێوەیەکی رەسمیی نزیکەی 10 سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بەشێکیان یەکخران و بڕیاریان لێدرا، ئەوانی دیکەش لە تەمموزی 2025دا بەهۆی ئەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند: سکاڵاکان لە تایبەتمەندی ئەوان نییە بڕیاریان لەبارەوە نەدرا.
لە ساڵى ٢٠١٦ەوە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران وەستاوە و سەرەمووچەش ساڵێکە ڕاگیراوە.
No Comment! Be the first one.