چاویارنیوز _ عه‌تا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئەمشەو ڤیدیۆیه‌ك و وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: بۆ كه‌ناڵ 24ی سه‌یر و سه‌مه‌ره و ساحێبهكهی.
باس لەوەدەکات، سه‌یر بوو به‌لامه‌وه كه گه‌یشتمه لای پارێزگای سلێمانی هه‌واڵێكیان بۆ ناردم كه ئێوه بڵاوتان كردۆته‌وه، گوایه من له شاره حه‌یاته‌كه‌م نه‌ماوم و رۆشتووم!
به‌ڕاستی جێگه‌ی به‌زه‌یین كه ئه‌وه‌نه ئاستی زانیاری و ئیتیكی خه‌به‌رتان نزم بێت، ئه‌وه‌نه سهرچاوهكانتان فه‌یك بێت، ئه‌وه‌نه ده‌ستتان كورت بێت.
ئاماژە بەوە دەکات، من له زاخۆ تاكو سلێمانی به‌به‌رچاوی سه‌دان كامێرای حیزبه‌كه‌تانه‌وه هاتووم، سه‌دان ئه‌فسه‌رو پاراستنی ئێوه بینیومی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاگاداری هاتن و چونمه، ئه‌م خهبهرهتان له كوێ دووری؟ چۆن ئاوا سههوتان كرد؟!
هیچ نه‌بوایه یه‌ك ته‌له‌فونتان بكردایه؟ پرسیارێك بكه‌ن بزانن من له‌كوێم؟
ده فێری ئیتیك بن، ده فێری راستگۆیی بن!! به‌س نیه خه‌به‌ری فه‌یك؟!!
No Comment! Be the first one.