چاویارنیوز – لەسەر ئەوەی ئامادەنەبووە وێنە لەگەڵ مەسرور بارزانی بگرێت، دوو هەفتەیە پیاوێکی بەتەمەنی بارزانی بێ سەروشوێنە.
میدیای بنکۆڵ بڵاوی کردەوە؛ دوای ئەوەی دوو هەفتە بەر لە ئێستا مەسرور بارزانی لە ڕۆژی هەینیدا دەچێتە دەڤەری بارزان و لەوێ ژمارەیەک کەس لێی کۆدەبنەوە بۆ وێنەگرتن، دوو پیاویش بەناوەکانی حەمید دەسکۆ شێروانی و جەعفەر بارزانی کە دوو پیاوی بەتەمەنەن لە نزیک مەسرور بارزانی دەبن و جەعفەر بارزانی دەچێتە پێشەوە بۆ وێنەگرتن لەگەڵ مەسرور بارزانی بەڵام حەمید دەسکۆ شێروانی ناچێتە پێشەوە بۆ ڕەسمگرتن، لەوکاتەدا یەکێک لە پاسەوانەکانی مەسرور پێی دەڵێت بۆ ناچیت ڕەسم لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران بگریت، حەمید دەسکۆ شێروانی بەوپێیە کە پیاوێکی بەتەمەنە و گرنگی بە ترس و تۆقاندنەکانی مەسرور بارزانی نادات، دەڵێت مەسرور شیرەخۆرە بووە من پێشمەرگە بووم ئێستا چۆن من دەچم ڕەسمی لەگەڵ دەگرم و لە کۆتایشدا جنێوێک دەدات، دەستبەجێ لەویا بە بەرچاوی مەسرور بارزانی دەستگیریدەکەن و دەیبەن، لەوکاتەوە تا ئێستا بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نازانرێت سەراڕەی هەوڵی خێزانەکەی.
لەبەر مەسرور بارزانی دوو هەفتەیە پیاوێکی بەتەمەنی بارزانی بێ سەروشوێن کراوە
حەمید دەسکۆ شێروانی بەوپێیە کە پیاوێکی بەتەمەنە و گرنگی بە ترس و تۆقاندنەکانی مەسرور بارزانی نادات، دەڵێت مەسرور شیرەخۆرە بووە من پێشمەرگە بووم ئێستا چۆن من دەچم ڕەسمی لەگەڵ دەگرم؟
No Comment! Be the first one.