چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: حکومەتی هەرێم، مووچەخۆران مەکەنە قوربانی ناکۆکی و ململانێی سیاسی نێوانتان و کۆمپانیاو گەندەڵییەکانتان، داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ بەغداد.
وتیشی، ١٢٠ ملیارەکە بنێرن با بەغدا پارەی مووچە بنێرێت و مووچەخۆر مەکەنە قوربانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، 42 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتا حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی نەناردووە بۆ بەغداد و چاوەڕوانیشە بەغداد داهاتی ناوخۆ کەمبکاتەوە.
No Comment! Be the first one.