چاویارنیوز _ دوای ئەوەی رۆژی 1ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی گرنگی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی و سەرکردایەتیی ئەو حزبە کرد، بەڵام هەردوو رۆژنامەکەی پارتی (هەولێر و خەبات) کە نزیکن لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، ئامادەنەبوون ئەو وتارەی سەرۆکی هەرێم بڵاوبکەنەوە.
هۆکاری بڵاونەکردنەوەی وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی ئەوەبووە کە تێیدا ستایشی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کردووە.
میدیاکانی مەسرور بارزانی پەیامێکی نێچیرڤان بارزانی بڵاوناکەنەوە
میدیاکانی پارتی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە ئاشکرادەکەن و ئامادەنین پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بڵاوبکەنەوە
No Comment! Be the first one.