چاویارنیوز ـ بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک بگاتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا، پیرۆزباییکردنە لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، هاوکات لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا چەند پرسێکی دارایی تاوتوێ دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە داهاتی ناوخۆ، کە تێیدا پێشنیاز دەخرێتە بەردەم حکومەتی نوێی عێراق تاوەکو پەسەندکردنی بودجە، بەغدا تەنیا لە بەرامبەر ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی هەرێمدا، مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات، چونکە بەهۆی دۆخی شەڕ لە ناوچەکەدا داهاتی ناوخۆ و نانەوتی هەرێم بە رێژەیکی بەرچاو دابەزیوە.
هەروەها، سەردانەکە بە ئامانجی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بڕیاریشە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی پرسی نەوت، بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
No Comment! Be the first one.