چاویارنیوز _ کارۆخ سەید رزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی رایگەیاند، لەگەڵ چڕبوونەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێو ماڵی بارزانی، سەرچاوە نزیکەکان ئاماژە بە قووڵبوونەوەی زیاتری نیگەرانییەکانی نێچیرڤان بارزانی دەکەن سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە هەولێر.
باس لەوە دەکات، بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی پێیوایە ئەو هێرش و گوشارانەی دەکرێنەسەر لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان (لەوانەش هێرشکردنە سەر عەشیرەتی هەرکییەکان)، تەنها ستراتیژیەتێکە بۆ چاوترساندن و عەرزی عەزەڵات و نیشاندانی هێزی کوڕەکانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دەنووسێت: ئاستی گرژییەکان گەیشتووەتە رادەیەک کە نێچیرڤان بارزانی جوڵاندنی هێزەکانی دژەتیرۆر و فڕینی کۆپتەرەکان بە تەنیشت ماڵەکەیدا لە هەولێر وەک پەیامێکی روونی هەڕەشەئامێز لە لایەن مەسروور بارزانی و براکانییەوە دەبینێت، کە ئامانج لێی سەپاندنی هەژموون و سنووردارکردنی رۆڵی ئەوە لە ناوچەکەدا.
No Comment! Be the first one.