چاویارنیوز _ لەتیف شێخ مستەفا راوێژکاری یاسایی دەڵێت:
دەبوو بەڕێز مەزڵووم عەبدی هەرگیز ئەوە قبووڵ نەکات لە سەرۆکی ناوچەیەکی پێنج ئەوەندەی وڵاتێکی وەک لوبنانەوە—لەوەش گرنگتر لە سەرکردەیەکی گەورە و کاریگەری گەلێکەوە دوای ئەو هەموو قوربانییە—ببێتە راوێژکارێکی بێ ناونیشانی سەرۆکێکی دیکتاتۆر.
باس لەوەدەکات، هەرچەندە ئەم سەرۆکەی رژێمی تازەی سوریا هێندە دیکتاتۆرە هەر لە ئێستاوە هەموو پۆستەکانی لە چنگی خۆیدا کۆکردووەتەوە و ئامادە نییە تەنانەت جێگرێکی کارتۆنیش بۆ خۆی دابنێت؛ بەڵام دەبوو لە جێگری سەرۆک کۆمار کەمتر قبووڵ نەکات. خۆ ئەمەش بە زۆر یان بە ناچاری نییە، با کەسێکی تری لەجاتی خۆی دابنایە و خۆی کارە سیاسییەکەی بکردایە؛ زۆر زۆر باشتر بوو بۆ خۆی و بۆ کوردیش، وەک ئەوەی دوای ڕێککەوتننامەکەی لەگەڵ دیمەشق وتی.
نەدەبوو مەزڵوم عەبدی ببێتە راوێژکاری دیکتاتۆرێک
راوێژکارێکی یاسایی رەخنە لە مەزڵوم عەبدی دەگرێت و رایدەگەیەنێت، نەدەبوو ئەوە قبوڵ بکات کە ببێتە راوێژکاری دیکتاتۆرێک
No Comment! Be the first one.