چاویارنیوز _ عەشیرەتی هەرکی مۆڵەتیان داوە بە حکومەت کە تا کاتژمێر ٨ی ئەمشەو (خورشید هەرکی) و (حەیدەر)ی برای ئازاد بکەن، ئەگەرنا بەگوتەی خۆیان هێرش دەکەنە سەر چەند پاڵاوگەیەک، چونکە پێیانوایە ململانێیەکی تایبەتی هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان.
لە ئێستادا چەکدارانی عەشیرەتەکە لە ماڵی خورشید هەرکی کۆبوونەتەوە و لە بەرامبەریشدا هێزێکی زۆری سەربازی بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی قەزای خەبات و گردەڕەش کراون، ئەمەش مەترسیی رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی گەورەی بۆ کاتژمێرەکانی داهاتوو هێناوەتە ئاراوە.
هەرکییەکان هەڕەشە لە حکومەت دەکەن
عەشیرەتی هەرکی چەند سەعاتێکی بۆ حکومەتی هەرێم داناوە تا گیراوەکانیان ئازاد بکرێت، ئەگەر ئازاد نەکرێن ئەوا هێرشدەکەنەسەر دامودەزگاکانی حکومەت
No Comment! Be the first one.