چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان دەزگای ستاندارد، پارتی بۆ دژایەتیی کردنی ئەو پێگەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە بەغداد بە دەستیهێناوە، بڕیاریداوە ئاراستەی سیاسەتی بەرەو بەغداد بگۆڕێت و هوشیار زێباری کە پێشتر لە بەغدا لەسەر گەندەڵی دوورخرایەوە، دەنێرێتە بەغداد و دەیکات بە بەرپرسی ئەو ناوەندە سیاسییە.
دەزگای ستاندارد بڵاویکردەوە، هەڵکشانی هەژموونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد ، پارتی ناچارکردووە بڕیارێکی ستراتیژ بدات و نایشارێتەوە کە نیگەرانە لە سەرکەوتنەکانی یەکێتی و هەڵکشانی پێگەکەی.
بەپێی هەواڵێکی دەزگاکە، پارتی گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی یەکێک لە هۆیەکانی پاشەکشێی پارتی لە بەغداد، بۆ لاوازی ئاستی نوێنەرایەتییەکەیان دەگەڕێتەوە، بۆیە بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە و رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی یەکێتی لە بەغداد، پلانێکی نوێی داڕشتووە و بڕیاریداوە ناوەندێکی باڵای سەرکردایەتیی حزبەکەیان لە بەغداد بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستە هۆشیار زێباری کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بۆ ئەو پۆستە راسپێردراوە.
ستاندارد باس لەوە دەکات، راسپاردنی زێباری لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر بەهۆی گەندەڵییەوە لە حکومەتی عێراق دوورخرابووەوە.
هەژموون و پێگەی یەکێتی لە بەغداد، پارتی ناچاردەکات بڕیارێک بدات
پارتی سەری سوڕماوە لە جوڵەکانی یەکێتی و هەوڵ دەدات چیتر پشت لە بەغداد نەکات و ناوەندێکی سیاسی لە بەغدا دەکاتەوە
No Comment! Be the first one.