چاویارنیوز _ ئەگەرچی جوڵەی سیاسی لە شەقامی کوردیدا نەوەستاوە و هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە باشوور خەریکی مانۆڕی سیاسی و هاوپەیمانێتین لەگەڵ یەکتردا، بەڵام هیچ هێزێک بە ئاراستەی پارتی ناڕوات بۆ هاوپەیمانی و پێکەوە کارکردن.
پارتی کە هەمیشە بانگەشەی هێزی یەکەمی هەڵبژاردن و پێیوابووە خاوەن مێژووی دوور و درێژە لە کوردایەتیدا، بەڵام لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە ئێستادا پشتیان تێکردووە و باڵانسی پارتی لە ئێستادا سفرە.
رۆشنبیران و چاودێرانی سیاسیی باشووری کوردستان پێیانوایە پارتی باجی تاکڕەوی و لوتبەرزی خۆی دەدات و هیچ هێزێک ویستی نزیکبوونەوەی لە پارتی نییە.
هەروەها ئێستا باس لەوە دەکرێت کە ئەگەر پارتی هێزێکی سیاسی لە دەور بوایە و توانای جوڵەی ناوخۆیی هەبوایە، ئێستا هەوڵی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دابوو، بەڵام پارتی توانای ئەوەی نەماوە، بۆیە پەڕگیر و تاک بووەتەوە و بەناچاری چاوەڕێی هێزەکانی دیکە دەکات نێوەندگیرییان بکات لەگەڵ هێزێکی وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەندێک هێزی ئۆپۆزسیۆن.
نەک تەنها لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، تەنانەت لەسەر ئاستی عێراقیش، پارتی بەرهەمی سیاسەتە شکستخواردووەکەی خۆی دەچنێتەوە و لە بەغدادیش وەک پێویست مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت ناتوانێت دەنگی پێویست بۆ دەرچوواندنی وەزیرێکی کۆبکاتەوە.
هەر لەو بارەیەوە، ئەحمەد میرە مامۆستای زانکۆ رایگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان پارتی یارییەکەی لە خۆی تێکداوە، ئەم یارییە بە عەقڵێکی کۆنینە کۆتایی پێنایەت، هەمیشە گۆڵی لێدەکرێت، گۆڵ لەسەر گۆڵ لە پارتی تۆماردەکرێن.
پارتی، لەهەرێم و بەغدادیش لە دۆخی گۆشەگیریدایە
لە ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان، پەڕخراوە و هیچ حزبێکی سیاسی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ناکات. بۆچوونێکیش پێیوایە نەک تەنها لە هەرێم، پارتی لە بەغدادیش وەزعی خراپە و لە شکستدایە
No Comment! Be the first one.