چاویارنیوز _ موژدە مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: پارتی توشی هستریای سیاسی بووە، بەتەواوی کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوە، لەبری بڕیاری لۆژیکی و عەقڵانی، کەوتۆتە دۆخێکی شڵەژاو و کاردانەوەی توندو دۆخێک خۆیشی نازانێت چیدەکات!
باس لەوە دەکات، حیزبێک پاشگری دیموکراتی پێوە بێت، دەبێت تێبگات، ٣٩ بە ٣٩ نیوە بەنیوە دەکات، دەبێت تێبگات لەبری قسەی ناشرین و تەخوین و شڵەژان بیرێک لەخۆی و هەرێمەکەش بکاتەوە، چونکە ئەگەر لەڕابردوو نازی هەڵگیرابێت لەبەر هەندێ بارودۆخی ئەوکات، ئیتر لەوەیە ئەم زەمەنە گوزەشتبێت..
رایگەیاندووە، زۆر ئاساییە چەند پۆستێک لەدەست بدەیت بەڵام هەرێمەکەو حکومەتەکەش بەهێزتر بێت لەوەی عینادی بۆ پۆستێک، خۆیشی و هەرێمەکەش بخاتە مەترسیەوە.
پارتی تووشی هێستریا بووە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، پارتی تووشی هێستریا بووە بە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ
No Comment! Be the first one.