چاویارنیوز _بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی 7/5/2026 بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەرچووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەحمەد نەجم، سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کەناڵ8 و بژار دەباغ، پێشکەشکاری کەناڵەکە دەرکراوە.
نووسراوەکە بە ژمارەی 13175 دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوشێوەکانی کراوە، دەڵێت “ئەحمەد نەجمەدین ئیبراهیم تاڵەبانی” و “بژار عەلی ئەنوەر ئەفراسیاب دەباغ” بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیربکرێن و دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێریش لە دەستگیرکردنیان ئاگاداربکرێتەوە.
دوای ئەو نووسراوەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە ڕۆژی 18-5-2026 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ڕەسمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی زاخۆ، راپەڕین، گەرمیان سۆران و ئاکرێ کراوە کە واژووی لیوا تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستانی لەسەرە داوای جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەکات.
پارتی پەلاماری میدیاکارەکانی یەکێتی دەدات
وەزارەتی ناوخۆی پارتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەحمەد نەجم و بژار دەباغ لەکەناڵ8 دەرکرد
No Comment! Be the first one.