چاویارنیوز – سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: چارەسەری نیوەناچڵی وەک کاراکردنەوەی ڕوکەشی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لەژێر هەژمونی تاکلایەنەی تاکە حیزبێک چارەسەری دۆخی هەرێم ناکات.
د. یوسف محەمەد وتیشی: هەروەها بە یاسایی کردنی دۆخی دیفاکتۆی دو ئیدارەیی هەرێمیش لەم دۆخە پڕ ئاڵنگارییەی ناوچەکە، دیسانەوە ڕاکردنە بەرەو پێشەوە و، مەرجیش نییە هەرێم بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی (دو حکومەتی)ی ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٦، بەڵکو دەستبردن بۆ ئەو بژاردەیە رەنگە هەرێم هەڵوەشێنێت!
No Comment! Be the first one.