چاویارنیوز _ ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەی بۆ چاویارنیوز کرد و وتی «ئەوەی لەبارەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەوترێت قسەی میدیایە و یەکێتی سوورە لەسەر داواکانی خۆی و پاشگەزنەبووەتەوە»
ئەمە لەکاتێکدایە، 666 رۆژ لەمەوبەر، هاووڵاتیان بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان چوونە سەر سندوقەکانى دەنگدان، بەڵام تائێستا دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و پەرلەمانیش ناکارایە.
کاتی کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی و پارتی دیارنییە
هەرچەندە لە رۆژانی رابردوودا واباس دەکرا کە لەیەکێتی و پارتی نزیکن لەیەکتر، بەڵام پێناچێت وابێت
No Comment! Be the first one.