چاویارنیوز – هێمن مامەند ڕاۆژنامەنووس سەبارەت بە کاندیدبونی ڕێباز حەملان بۆ بوون بە وەزیری لەلایەن پارتییە و ڕەتکردنەوەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، ناوبراوی بە “کاندیدی ئیستفزاز” ناوبرد.
مامەند لەسەر ڕێباز حەملان نووسیویەتی: وەزیری دارایی بوو وتمان کێشە نییە شارەزاییە لەبواری ئابوری، دواتر کڕیتان و کردتان بە یاریدەدری کاروباری ئابوری وتمان لەمەشدا کێشە نییە کابرا شارەزایە لەبواری ئابوری، بەڵام بۆچی دەبێت کاندید بکرێت بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق؟؟ لەکاتێکدا هەزاران کوردی دڵسۆزی شارەزای بواری ئەندازیاری و ئاوەدانکردنەوەو پسپۆڕ لەم بوارەدا هەیە، پاشان ئەگەر ڕێباز حەملان هێندە کوردەو کوردپەروەرە چیداوە لەئاوەدانکردنەوەی عێراقی تەڵاقدراو ، ئاخر ئەو ئەگەر ببوایە وەزیر دبوایە ڕێگاوبان و شەقامی بۆ عیراق دروست بکردبایەو عیراقی ئاوەدان بکردایەوە؟؟؟ ئەمەی هەیە نەکوردایەتیە نەدڵسۆزییە، بەڵکو ئیستیفزازکردنی خەڵکی کوردستان و عێراقەو هیچی تر، ، دڵنیاش بن لەکابینەی دەیەم پۆستێکی باڵا بەڕێباز حەملان دەدرێت .
No Comment! Be the first one.