چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە، لەئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا بەرەو ئاساییبوونەوەی تەواو دەچێت، ئەمەش دوای سەردانەکەی ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای (میت) بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان لەسەردانی قوباد تاڵەبانی_شدا بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کراوە و بڕیاریانداوە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.
دەزگای بوار ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان زانیارییەکان دەستکەوتووە، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و دوای 10 ساڵ لە داخرانی، جارێکیتر نوێنەرایەتیی یەکێتی لەو وڵاتە دەکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.