چاویارنیوز _ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی حکومەت و پارتی، دەڤەر و ناوچەکانیش هاوسەنگکردنەوەیان دەوێت. هەر زۆنی سەوز و زەرد نییە وەکو برادەرانی پارتی لێی تێگەیشتوون. تەنانەت لە ناو زۆنەکانیش پێویستمان بە هاوسەنگکردنەوە هەیە. جیاوازییەکە ئەوەیە لە سەوز بیری تیژ هەیە کە بۆ نموونە کۆنفرانس بۆ هاوسەنگیی ئاوەدانی لە دەڤەری راپەڕین ساز دەکات.
باس لەوەدەکات، باسکردن لە هاوسەنگیی ئاوەدانی، دیاردەیەکی جهیانییە کە وڵاتەکان و حکومەتەکانیان خەمی لێ دەخۆن. وەکو پارتی ناکەن کە بە حاشالێکردنی چارەی دەکەن.
فیکری وردیشی دەوێ. بیرکردنەوەیەکی پێکەوەیی دەوێت بە دەنگی بەرز کە رێڕەوی حوکمڕانی ڕاست بکاتەوە.
هاوسەنگییەکی تریش پێویستە کە تایبەتە بە رێژەی نوێنەرایەتی کردن. چۆن دەکرێ سلێمانی کە سەنتەری جولەی سیاسیی هەموو هێزەکانی وڵاتە بە ناوی زۆرینەی داخراو و قەپاتەوە کەمترینی بەرکەوێ ؟ چۆن دەکرێ هەولێر کە پایتەختی کوردستانە بە نۆزدە کورسی داخراوی ئەو دیوی زێ ڕام بکرێت؟
ئاماژە بەوە دەکات، هاوسەنگییەکی تریش گرفتە و جوابی دەوێت: لە بەغدا پلەی سەرۆک کۆماری کورد و بادینی و لەکەرکوکیش پلەی یەکەمی کورد هەیە کەچی باڵی زاڵی پارتی مەرحەبای هەردووکی نەکرد و ناکا و لە هەرێمیش باسی یەکێتیی ریزەکانی کورد دەکات؟! یانی نوێنەرایەتی بادینانیشی هەر بۆ خۆی گەرەکە و کەرکوکیش جێی خەم خواردن نییە.
39 بە 39، هاوسەنگییە لەگەڵ پارتی
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: سیاسەت لە کوردستان لە چەند لایەنێکەوە هاوسەنگکردنەوەی دەوێت، یەکێکیان ٣٩ بە ٣٩ یە
No Comment! Be the first one.