چاویارنیوز – لە کاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان چەند مانگێکە چاوەڕێی مووچە و چارەسەری قەیرانی ئابووری دەکەن، بەڵگەنامەکانی دۆسیەیەکی دادگا لە ئەمریکا، ناوی “عەباس ئیدریس بارزانی”، برای نێچیرڤان بارزانی، لە پرۆژەیەکدا بۆ بەدەستهێنانی گرین کارتی ئەمریکی ئاشکرا کردووە.
بەپێی ئەم بەڵگەنامانە نزیکەی ٥٠٠ هەزار دۆلار لە شێوەی پڕۆژەی بەناوبانگی EB-5 دراوە؛ پڕۆژەیەک کە دواتر بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و قووتدانی پارەی وەبەرهێنەران کەوتە ژێر وردبینی دادگای فیدراڵی ئەمریکا.
هەرچەندە لەم دۆسیەیەدا عەباس بارزانی وەک داواکار دەناسێنرێت، بەڵام جەوهەری چیرۆکەکە پرسیاری جددی وروژاندووە:
بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێم ئەم پارە زۆرەیان لە کوێوە وەرگرتووە؟
بۆچی لە لوتکەی قەیرانی ئابووریدا بەشێک لە سامانی هەرێم بۆ بەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەیی لە ئەمریکا خەرج دەکرێت؟
بێدەنگی زۆربەی میدیا کوردی زمانەکان سەبارەت بەم دۆسیەیەش، ناڕوونییەکانی زیاتر کردووە؛ بێدەنگییەک کە جارێکی تر هێڵە سوورەکانی ڕاگەیاندن کە دەوری بنەماڵەی بارزانییان داوە ئاشکرا دەکات.
خەڵکی هەرێم ئەمرۆ پرسیارێکی سادەیان هەیە: کاتێک گەنجانی کوردستان لەگەڵ بێکاری و هەژاریدا خەریکی ململانێن، بۆچی بەشێک لە ئاغاکان بە دوای “داهاتووی ئەمریکی”دا دەگەڕێن؟
No Comment! Be the first one.