بەسەرۆکایەتیی بارزانی، کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پێشهاتێکی کرد.
ماڵپەڕی هاوکاریی کوردانە کاراکرا
بۆ تۆمارکردن و کۆکردنەوەی هاوکاریی هاووڵاتیان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، ماڵپەڕی هاوکاریی کوردانە کاراکرا، سەرجەم داتاکانی بەخشەرەکان و هاووڵاتیان لە خۆدەگرێت.
جووتیارانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم باس لەوەدەکات: ئەو جووتیارانەی چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەوە تووشی زەرەربوون، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، قەرەبوویان دەکەینەوە
عەمید عومەر: لەچەمچەماڵ زەرەرو زیانەکان جیاوازن
بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت: ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا بەر لافاوەکە کەوتوون، زیانەکەیشی جیاوازە.
وتەبێژی یەکێتی: سوورین لەسەر داواکارییەکانمان
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بە داواکارییەکانی یەکێتی کرد وەک هاوبەشی راستەقینەی لە حکومەتی داهاتووی هەرێم، وتیشی: لەهیچ کام لەو داواکارییانەی پێشکەشمان کردووە، ناکشێینەوە.
نابێت ڕێگریی لە ڕۆژنامەنووسان بکرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەخنە لەهەر حزب و کەس و لایەنێک دەکات، کە ڕێگریی لە کاریی میدیایی ڕۆژنامەنووسان دەکات.