چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: ئێستا دۆخی هەرێم گەیشتووەتە دۆخی چەقبەستوویی، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخێکی ناشەرعییە و حکومەتیش پێکبهێنرێت، هەر ناشەرعییە، چونکە هیچ پێڕەو و یاسایەک رێگە نادات نزیکەی 20 مانگ پەرلەمان بە داخراوی بمێنێتەوە.
باس لەوە دەکات، چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، هێنانە ئارایەی پەرلەمانە لە رێگەی هەڵبژاردنێکی دووبارەوە کە بە راستی نوێنەر و مەرجەع و بتوانێت بە راستی لێپرسینەوە لە حکومەت بکات.
چارەسەری دۆخی هەرێم هەڵبژاردنێکی دووبارەیە
پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا ئەگەر حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت، حکومەتێکی شەرعی نابێت.
No Comment! Be the first one.