چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ یەکشەممە سێ وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەر وەفدەی بۆ کارێکە بگاتە بەغداد. هەر سێ وەفدەکە کار لەسەر پرسی کەمکردنەوەی پشکی داهاتی نانەوتی هەرێم، هەروەها پرسی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا بۆ کاروباری گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان، دەکەن.
بەپێی بەرنامەی کاری لیژنەکان، رۆژی یەکشەممە شاندی یەکەم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، پرسی کەمکردنەوەی 120 ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، وەفدی وەزارەتی شەهیدان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان. پاشان دووشەممەش وەفدی سێیەم بۆ یەکخستنی رێکارە گومرگییەکان کۆدەبێتەوە.
سێ وەفدی هەرێم دەچێتە بەغداد
سبەینێ یەکشەممە، سێ وەفدی جیاوازی هەرێم دەگەنە بەغداد، لە سێ کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵ ناوەند کۆدەبنەوە بۆ رێککەوتنی نوێ لەگەڵ بەغداد
No Comment! Be the first one.