چاویارنیوز _ کاوە محەمەد ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کەس نازانێت ئەم حکومەتە چۆنە، نەوت هەناردە دەکات پارەی دیارنییە و مووچەی پێنادرێت، لەگەڵ بەغداد رێککەوتن دەکات کەچی داهاتی ناوخۆی پێنادرێت و کێشە بۆ رێککەوتنەکان دروست دەکات و مووچەی پێنادرێت.
وتیشی، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئێستا نە وەزارەتە و نە هیچ، تەنها نووسیگەیەکی حەواڵەکردنی پارەیە و هیچیتر، چونکە نە پلانێکی ستراتیژی و نە یاسای بودجەیان هەیە، تەنانەت ئەو داهاتانەتە کۆدەکرێتەوە دەچێتە گیرفانی بنەماڵە و کەسەکان و وەزارەتی دارایی قسە ناکات.
باس لەوە دەکات، وەزارەتی دارایی غەدری لە خەڵک کردووە لە دابەشکردنی مووچەدا و ئەوەش خەتای بەغداد نییە، چونکە پێشتر هەر حکومەتی هەرێم نەوتی دەفرۆشت و پەیوەندی مووچەی دابەشنەدەکرد.
وتیشی، لە کوێی دنیادا هەبووە وەزارەتێک نەوت بفرۆشێت و کەچی ئێستا 37 ملیار دۆلار قەرزار بێت.
راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم دەڵێت بۆ پڕکردنەوەی پارەی مووچە قەرزدەکەین، لە راستیدا قەرز لەو کۆمپانیایانە دەکەن کە هی خۆیانە، ئەمەش نیشانەی فێڵکردنی حکومەتە لە خەڵک.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی حکومەتی هەرێم بەرامبەر خەڵک دەیکات نەک شانازیی نییە بەڵکو جێگەی شەرمەزارییە.
ئەوەی حکومەتی هەرێم پێشکەشیکردووە جێگەی شەرمەزارییە
ئەندامێکی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: کەس نازانێت ئەم حکومەتە چۆن حکومەتێکە و هیچ بڕە پارەیەکی دیار نییە
No Comment! Be the first one.