چاویارنیوز _ شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی لەبارەی سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسیوە و تێیدا باسی جیاوازییەکی جەوهەری لە گەشتە دیپلۆماسییەکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: ئەوەی عەلی زەیدی بە دوو مانگ کردی ئەوان نەیانتوانی بە هەشت ساڵ بیکەن.
ئەمەی خوارەوە دەقی بابەتەکەی شنیار ئەنوەرە:
عەلی زەیدی دوو مانگ نییە سەرۆک وەزیرانە، بەڵام لە یەکەم سەردانیدا بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا، وەفدێکی فرەڕەنگیی بەتەواوی پێکهاتەکانەوە لەگەڵ خۆی بردووە، هەروەها لەناو میدیاکانیشدا، میدیای کوردی و سوننی و شیعی برد.
لە بازرگان، بازرگانانی شیعە و سوننە و کوردی برد، لە وەزیر و پەرلەمانتار بەهەمانشێوە فرەڕەنگ، تەنانەت نوێنەری حکومەتی هەرێمیشی لەگەڵ خۆی بردووە.
بەڵام سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی کابینەی نۆ، نەک سەردانەکانی رەنگدانەوەی حکومەتەکەی نەبووە، بەڵکو رەنگدانەوەی حزبەکەی خۆشی نەبووە. ئەوە میدیاکان هەر هیچ، کەناڵەکانی خۆی نەبێت نایەڵێت هیچ کەس لەگەڵیدا گەشت بکات.
ئەوەی سەرۆکی ماوەبەسەرچووی کابینەی نۆ بە هەشت ساڵ فێری نەبوو، زەیدی بە دوو مانگ تێیپەڕاندن.
No Comment! Be the first one.