چاویارنیوز _ رێبین محەمەد رۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، بەشدارینەکردنی مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیداری مێری، نشانەی هەزار پرسیارە نەک یەک پرسیار، چونکە بەشدارینەکردنی مەسرور بارزانی هاوشانی سەرکردەکانی دیکەی باشووری کوردستان، هەنگاوێکی باش دەبوو بۆ لەنزیکەوە دیدار و ڕاگۆڕینەوە لەنێوان یەکتردا
ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوە کردووە، دووری و بەشدارینەکردنی مەسرور بارزانی، نەک نیشانەیەکی خراپە بۆ خراپی پەیوەندییەکەی لەگەڵ هێزێکی وەک یەکێتی، بەڵکو واپێدەچێت ناوبراو لەگەڵ سەرکردەی حزبەکەی خۆیشی کۆک نەبێت.
راشیگەیاندووە، رەنگە هۆکاری نائامادەیی مەسرور بارزانی خۆلادان بێت لە توندی و واقیعبینی وتاری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەهەمان دیداری مێریدا.
دەڵێت: بەگشتی بەشدارینەکردنی سەرۆکی حکومەت لە مێری، نیشانە و سیگناڵی خراپی هەیە بۆ خودی سەرۆکی حکومەت و حزبەکەی، ئەگینا بەشێکی سەرکردەکانی دیکە وەک یەکێتی و پارتی لە مێریدا قسەیان کردووە و هیوابەخشیش بووە قسەکانیان.
بەشدارینەکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە مێری، سیگناڵی خراپە بۆ خودی خۆیی و حزبەکەی
رۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە بەشدارینەکردنی سەرۆکی حکومەت لە دیداری مێری، چەندان گومان و پرسیار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
No Comment! Be the first one.