چاویارنیوز _ چالاکوانانی هەولێر رایدەگەیەنن لە ئێستادا دەرفەت بۆ دەوڵەتی تورکیا رەخساوە بۆ زیاتر داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان.
ئەو چالاکوانانەی هەولێر باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەناوی ئاشتییەوە چەند ناوچەیەکیان چۆڵکرد، ئێستا سوپای تورکیا چووتە نزیک شوێنەکانیان و لە داهاتووشدا زیاتر دێتەناو خاکی هەرێمەوە و لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیشدا کەس قسە ناکات و هیچ جووڵەیەک نییە دژی ئەو هاتنەی تورکیا.
ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوەی ئێستا تورکیا دەیکات داگیرکارییەکی نوێیە بەشێوەیەکیتر و جیاوازتر لەوەی جاران کە راستەوخۆ رایدەگەیاند «تا گەریلا هەبێت ئەوانیش ناوچەکە چۆڵ ناکەن»، بەڵام ئێستا گەریلاش بوونی نییە لەو ناوچانەدا و تورکیاش زیاتر بەرەو ناو خاکی هەرێم دەکشێت و داگیری دەکات.
چالاکوانانی هەولێر دەڵێن، تورکیا بەبۆنەی بێدەنگی حکومەتی هەرێم و پارتییەوە کە دەسەڵاتداریی رەهای ناوچەکەیە، هەرچۆن ویستبێتی خاکی هەرێمی داگیرکردووە و خێر و بێرەکەیشی بۆ خۆی بردووە.
بەهۆی بێدەنگی پارتی و کشانەوەی گەریلا، تورکیا زیاتر خاکی کوردستانی داگیرکردووە
دوای کشانەوەی گەریلا بەناوی پرۆسەی ئاشتییەوە، هێزەکانی تورکیا زیاتر دەرفەتیان بۆ رەخساوە بێنەناو خاکی هەرێمەوە و حکومەتیش بێدەنگە و هیچ ناڵێت.
No Comment! Be the first one.