چاویارنروز _ بەپێی زانیارییەکان، باڵی دەستڕۆشتووی ناو پارتی دەیانەوێت لە ساڵانی داهاتوودا ئەو دیدارە نەبەسترێت و کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت.
دوای ئەوەی بارەگای بارزانی رایگەیاند «دیداری مێری پەیوەندی بەپارتییەوە نییە»، شارەزایان و چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن قسەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی کە پێداگرن لەسەر مافی حزبەکەیان و تێیدا رەخنەیان لە باڵێکی پارتی گرت کە نایانەوێت حکومەت پێکبهێنرێت، ئەمە وایکردووە، پارتی ئەو دیدارە رابگرێت و لەو رێگەیەوە کاریگەریی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی لەسەر هاووڵاتیان کەم بکاتەوە.
لەلایەکیتریشەوە، دەرنەکەوتنی مەسرور بارزانی و سەرۆکی حکومەت لە دیدارەکەدا، بەلای بارەگای بارزانییەوە قورس کەوتووەتەوە و بە خراپ لێکدراوەتەوە.
بەهۆی لێکەوتەی قسەکانی سەرۆکی یەکێتییەوە پارتی دیداری مێری رادەگرێت
ئاماژەی ناو پەیامەکەی بارەگای بارزانی لە بارەی دیداری مێری لەهەولێر، ئەوەمان پێدەڵێت، پارتی ئەو دیدارە رادەگرێت.
No Comment! Be the first one.