چاویارنیوز _ ئەمڕۆ دادگای کەتنی هەولێر لە نوسراوێکی رەسمیدا کە ئاراستەیهێزەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان کراوە، ژنە چالاکوان بەهار عەلی سەرۆکی رێکخراوی «ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی» و دواتریش یونس راوی توێژەری بواری ئاینی، دەستگیرکرد.
دوای دەستگیرکردنیشان، ژمارەیەک لە پارێزەر و چالاکوانانی مەدەنی دژی بڕیارەکەی دادگا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم دادگای هەولێر کۆبوونەوە و رایانگەیاند «دەستگیرکردنی بەهار عەلی لەسەر بنەمای ماددەی ٣٧٢ لە یاسای سزادانی عێراقی بووە و ئازادکراوە، ئەوەش بە تۆمەتی «سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕی موسڵمانان». بەڵام هێشتا چارەنووسی یونس راوی، روون نییە
دوو چالاکوان لە هەولێر دەستگیرکران
میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە شاری هەولێر، هێزە ئەمنییەکان، دوو هاووڵاتییان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنە چالاکوانێکی سەرۆکی رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە
No Comment! Be the first one.