چاویارنیوز _ کەناڵ8ی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: بڵاویکردەوە، دووساڵە پارتی نەیتوانیوە هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بنێت.
کەناڵەکە راشیگەیاندووە، تا لە دەباشانەوە ئیمزا لەسەر پێکهێنانی حکومەت نەکرێت، ئەوا ناتوانرێت کەس ببێتە سەرۆکی حکومەت و حکومەت پێکنایەت.
ئەو کەناڵە پێی وایە، پێویستە پارتی دەستبەرداری وەزارەتەکان ببێت تا حکومەت پێکبێت.
دەڵێت: پارتی دەستبەرداری چەند وەزارەتێک نابێت وەک ئەوەی تاپۆی خۆی بێت و کەس نازانێت ئەو تاپۆی لەکوێ هێناوە.
دەباشان ئیمزای پێکهێنانی حکومەت دەکات
کەناڵێکی نزیک لە یەکێتی باس لەوە دەکات، نزیکەی دووساڵە پارتی ئامادە نییە وەزارەتێک بداتە یەکێتی بەوەش پێکهێنانی حکومەت دواکەوتووە
No Comment! Be the first one.