چاویارنیوز _ بابەکر دڕەیی سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵ8 رایدەگەیەنێت، ئێستا نەخشەیەکی سیاسیی نوێ لە هەرێم هەیە، یەکێتی 23 کورسی و نەوەی نوێ 15 کورسی، ئەمە ڕەقەمێکی جیاوازە و برادەرانی پارتی دەبێت ئەم واقیعە قبوڵ بکەن.
باس لەوە دەکات، ئەمە گرێیەکی قورسە و قبوڵنەکردنی پارتی، کێشەی بۆ هەرێم دروستکردووە.
ئاماژەی بەوە کرد، نابێت پارتی بەهۆی ئەم قۆرغکارییەوە پێیوابێت ئەوان لەسەر هەقن و لە حوکمڕانی دەزانن و دەبێت ئەوان ئیدارەی دەوڵەت بکەن.
راشیگەیاند: وەک خۆم بەوە خەمبارم، پارتی لەوە تێنەگات کە نەخشە سیاسییەکەی هەرێم گۆڕاوە.
دەبێت پارتی تێبگات نەخشەی سیاسیی هەرێم گۆڕاوە
سەرکردەیەکی دیاری گۆڕان دەڵێت: دەبێت پارتی پێ لەو راستییە بنێت کە ئێستا هاوکێشەکە گۆڕاوە و چیتر ئەو هێزی یەکەم نییە
No Comment! Be the first one.