چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: وەک رەوتی هەڵوێست، بڕیارمانداوە لە هەفتەی ئایندەوە، لە دادگای فیدراڵ و هەر دامەزراوەیەکیتری یاسایی، سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
باسی لەوەکرد، ناکرێت سەد پەرلەمانتار بڵێت پەرلەمانتارین بەڵام هیچ ئەرکێکی پەرلەمان جێبەجێ نەکەن، بۆیە نەبوونی پەرلەمان لە بوونی پەرلەمانێک باشترە کە چالاکیی نییە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم پەرلەمانە شەرعییەتی قانوونی نییە، ئەم حکومەتەش شەرعییەتی نییە، بۆیو بڕیارمانداوە سکاڵایان لەسەر تۆماربکەین.
سکاڵا لەسەر پەرلەمانی کوردستان تۆماردەکرێت
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، دەچینە بەغدا و سکاڵا لەسەر پەرلەمانی کوردستان تۆماردەکەین.
No Comment! Be the first one.