چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، دەڵێت: یەکێتی لەم قۆناغەدا لە بەغدا پێگەیەکی کاریگەر و بەهێزی هەیە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە حیساب بۆ هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی لەسەر پرسە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە، دەکرێت.
هەموو دۆستان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئاگاداری هەڵوێست و بۆچوونی یەکێتین و یەکێتی نەک تەنها رێگر نییە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵکو جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە، لە دەستپێکی دانووستانەکانەوە یەکێتی رایگەیاندووە بەشداری لە حکومەتێکدا دەکات کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکهاتبێت و ئەم هەڵوێستەش لە پابەندبوونی یەکێتییەوەیە بەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە.
وتوویەتی، سەرباری ئەوەی کە پەرلەمان کارا نییە بەڵام ئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر بە دەنگدەران و خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن و رۆژانە بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتییان بکەن.
No Comment! Be the first one.