چاویارنیوز _ ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەردانێکی رەسمیی گەیشتە ئەنقەرەی تورکیا، میدیاکانی هەرێم باس لەوەدەکەن ئامانجی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتییە
ئەمە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ پێش ئێستا ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا «میت»، سەردانی دەباشانی لە سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی کۆبووە.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، بە مەبەستی ئامادەبوونە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی رابەری باڵای پێشووی ئێران، عەلی خامنەیی.
قوباد تاڵەبانی گەیشتە ئەنقەرە، بافڵ تاڵەبانیش لە تارانە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە یەک رۆژدا، قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەنقەرەی کردووە رەنگە قۆناغێکی نوێ لەنێوان یەکێتی و ئەنقەرە بێتە ئاراوە
No Comment! Be the first one.