چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نووسینێکدا وەڵا ئەو بەرپرسانەی پارتی دەداتەوە کە وتوویانە لایەنەکان دەترسن لە کاراکردنەوەی پەرلەمان، نێروەیی رایگەیاند: چەند رۆژێکە بابەتی ترس لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ، لەلایەن هەندێ بەرپرسی پارتییەوە، بەشێوەی (قەبخوازی) و توانج و گاڵتە ئامێزییەوە ئاراستەی کۆمەڵێک لایەن دەکرێت، ئەم ترسە واتە عەقڵانیەت و ژیریی.
ئاماژە بەوە دەکات، لەراستیدا هەندێکجار ترس نەک شەرم نییە، بەڵکو ئەوپەری ئازایەتی و بەرپرسیارەتی و ئەقلانییە، ترسێک کە رێگری لەوە بکات ئایندەی هەرێم بکەوێتەناو تونێلێکی تاریکەوە، ئەوە ئازایەتی و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و بریارێکی ئەقلانییە. هەر ئەو ترسە وایکردووە کە یەکێتی و زۆربەی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەبێ رێککەوتنی پێشوەختە ترسیان لە دەرەنجامی کۆبوونەوەی پەرلەمان هەبێت و بەرپرسیارانە و ژیرانە بیر لەو بابەتە بکەنەوە.
لەتیف نێروەیی وەڵامی پارتی دەداتەوە
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەڵامی لێپرسراوانی پارتی دەداتەوە و دەڵێت:یەکێتی و زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەبێ رێککەوتنی پێشوەختە، ترسیان لە دەرەنجامی کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە، بۆیە هەندێجار (ترس) ئەوپەڕی ئازایەتی و بەرپرسیارەتی و ژیرییە
No Comment! Be the first one.