چاویارنیوز _ کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، دەڵێت: رۆژنامەنووس ئەو کەسەیە کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسان بێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای کاری رۆژنامەنووسی و پەیڕەوی ناوخۆی سەندیکا رۆژنامەنووس ئەو کەسەیە کە لە بڵاوکراوەیەکی خولی، کاری رۆژنامەنووسی دەکات.
وتیشی، لەکوردستان، هەشت هەزار و 500 کەس لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەندامن کە کار بۆ هەزار و 750 دەزگای راگەیاندنی جیاجیا دەکەن، ئەمە جگە لە چەندان هەزار رۆژنامەنووسیتر کە ئەندام نین لە سەندیکای رۆژنامەنووسان.
کاروان ئەنوەر راشیگەیاند، هەر رۆژنامەنووسێک زیاتر لە دوو ساڵ خزمەتی لە کەناڵێکی دیاریکراو هەبێت، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بە سەندیکا بکات و چاوپێكەوتنی لەگەڵ دەکرێت، بە مەرجێک گرێبەستی کاری لەگەڵ کەناڵێک هەبێت و کەناڵەکە پشتگیریی بکات و لیژنەیەک هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن. هەروەها هەرکەسێکیش کە داواکاریی بە ئەندامبوون پێشکەش بە سەندیکا دەکات، ئەگەر فەرمانبەری دەوڵەت بێت، پلەکەی بە ئەندامی کارا وەرناگیرێت.
لەهەرێمی کوردستان هەشت هەزار و 500 کەس ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانن
سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، باس لەوە دەکات، ئێمە لەگەڵ ئەوەدا هاوڕاین کە هەموو ئەو کەسانەی کاری رۆژنامەنووسی دەکەن ببن بە ئەندامی سەندیکا
No Comment! Be the first one.