چاویارنیوز _ هەنگاوێکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت، کە تیایدا ئەو حیزبە دەیەوێت لە رێگەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقەوە بە فەرمی کۆتایی بە دەسەڵاتە رەهاکانی کابینەی ئێستا بهێنێت و وەک “حکومەتێکی کاربەڕێکەر” بیناسێنێت.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، لەئێستادا یەکێتی لەهەوڵێکی چڕدایە تا لە بەغداوە سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماربکات، کە دەیەوێت لە رێگەی دادگای فیدراڵییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر بناسێنێت.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی لە دۆسێکەیدا پشتی بەو بنەمایە بەستووە، کە ئەو حکومەتەی ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، تەنها کاربەڕێکەرە، بۆیە نابێت بە هەموو دەسەڵاتەکانی پێشوویەوە بەردەوام بێت و چیتر مافی دەرکردنی بڕیاری نوێی چارەنووسسازی نییە.
یەکێتی لەدادگای فیدراڵییەوە کۆتایی بە حکومەتی هەرێم دەهێنێت
میدیاکانی هەرێم بڵاویانکردەوە، یەکێتی لە رێگەی دادگای فیدراڵییەوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەسرور بارزانی دەدات
No Comment! Be the first one.