چاویارنیوز _ دوای ئەوەی نووسینی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ تەواوبوو، بۆ یەكەمجار دەقی ئەو لە رێگەی کەناڵی NRTییەوە بڵاوکرایەوە كە لە چەند خاڵێك پێکدێت، لەوانە
یەکەم_ هەردوولا لە رێگەی رێککەوتنەکەوە هەوڵ دەدەن بۆ دروستكردنی نموونەیەكی نوێی حوکمڕانی كە لەسەر بنەمای دادپەروەری و هاوسەنگی و دامەزراوەیی و شەفافییەت و بەڕێوەبردنی داهاتە داراییەكان، بونیاد دەنرێت.
دووەم _ هەردوو حزب هەوڵدەدەن بۆ بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمانی کوردستان وەک دەسەڵاتێکی چاودێری کارەکانی حکومەت و یاسادانان.
سێیەم _ هەوڵدەدرێت بۆ ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی كە پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتییانەوە وەک تەندروستی و پەروەردە و هەموو سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان.
چوارەم _ گێڕانەوەی بڕێك لەپارەی پاشەكەوتكراو، لەگەڵ كردنەوەی ژمارەی حسابی بۆ مووچەخۆران.
پێنجەم _ پێدانی پێشینەی هاوسەرگیریی بە گەنجان لەگەڵ دابەزاندنی باج و رسوومات لەسەر كاسبكاران.
No Comment! Be the first one.