چاویارنیوز _ عەبدوڵڵا حەساری رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پارتی سێ بەشی زۆری هەولێر و كوردستانی فرۆشتووە بە عەرەب و نەوەكانی سەدام حوسێن ئەوەش بەناوەی خانوبەرەو و ئیستسمارەوە، بەشەكەی تریشی دراوەتە توركیا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پارتی دەڵێت: كەركوك فرۆشراوە بە عیراق وەك ئەوەی ناسنامەی ئێمە دەوڵەتی كوردی بێت و خیانەتمان كردبێت.
راشیگەیاندووە، ئەوەی خیانەتیکردووە، ئەوەش هەر تەنها پارتییە کە رۆژانە لە راگەیاندنەكانەوە هاوار دەكەن ئێمە عیراقین و داوای پۆست و پارە دەكەن لە عیراقی دراوسێ.
عەبدوڵڵا حەساری دەنووسێت: هاووڵاتیانی كوردستان وایان لێهاتووە، تەمەنای داگیركردن دەكەن تا لە ئێوە رزگاریان ببێت.
No Comment! Be the first one.